KMMK:
به پێی سكاڵانامه‌ی به‌شی یه‌كی دادگه‌ی ئینقلابی كۆماری ئیسلامی ئێران له سنه، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی کامێران به ناوی ئومێد ئه‌سه‌دی سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
سزای ده‌ركراو له ١٩ی سه‌رماوه‌زی ٢٧١٨ی كوردی به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له خزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردیه‌كان به سه‌ر ناوبراودا سه‌پێندرابوو. به هۆی دژایه‌تی نه‌كردنی ناوبراو له‌سه‌ر سزای ده‌ركراو له دادگه‌ی پێداچوونەوە له سزای ده‌ركراو بیست رۆژ كه‌م كراوه‌ته‌وه.
ناوبراو له لایه‌كی تره‌وه و له دۆسیه‌یه‌كی تردا به تاوانی ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له له حزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردستانیه‌كان سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكردنی تەعلیقی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
ئومێد ئه‌سه‌دی له بڕواری ٣٠ی گه‌لاوێژی ٢٧١٨ی كوردی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری كامیاران ده‌ست به‌سه‌ر كرا و له بڕواری ١٤ی خه‌رمانانی ئه‌و ساڵه به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ ملوێنی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان