KMMK:
یەکشەممە ۲۰ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، ئاگر بەشێکی بەرفرە لە کێوەکانی دەورووبەری سەلوەت ئاوای ســنەی گرتەەوە.
ئەم ئاگر کەوتنەوەیە دەیان هێکتار پانتای هەبوو و زۆرینەی باخەکانی خەڵکی دەڤەرەکەی سووتاند.
هەرلەم پێوەندییەدا ئاگرکەوتنەوەیەکی گوماناوی لە ڕۆژی یەکشەممە لە کێوی ئاویەری ســنە هاتە ئاراوە، کە بەهەوڵی گەنجانی ژینگەپارێزی ســنە، بکەرەکانی ناسێندران ئاگرکە پاش ماوەیەک کۆنتڕۆڵ کرا.
لە لایەکی دیکەوە لە هەمان ڕۆژدا لەوەڕگەکانی پشتی گوندەکانی هانیس، خەیارە وئاساوڵە سەر بە ســنە ئاگریان گرت و خەڵکی ناوچەکە بەدەستی بەتاڵ بەرەوە ئاگرەکە کەوتنە ڕێ لە حاڵەتێکدا دەستوپێوەندییەکانی حکوومەتی ئێران تەنیا سەیری ئاگرەکەیان دەکرد.
لە مەریوان ـیش ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی گەلاوێژ دەورووبەری گوندەکانی ووشکەڵان وکۆلیت و باشماخ ئاگری تێبەربوو کە ئەندامانی کۆمیتەی بەرگری کردن لە ئاگری ئەنجوومەنی سەوزی چـیا بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکا ڕوویان لە ناوچەکە کرد.
خراپترین ئاگرکەوتنەوی لەوەڕگە و دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەراب هۆلی پاوە هاتە ئاراوە کە بێجگە لە لەناوبردنی نێزیک بە ۵۰ هێکتار لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە، چەندد جۆرێک لە ئاژەڵانی خۆجێی ئەم ناوچەیە بە زیندوویی لە ئاگر سووتان.
لەهەمووی ئاگرکەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و هەندێ جاریش ڕاستەوخۆ دەست و پێوەندییەکانی حکوومەتی ئێران ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن کە ئامانجی ئەوان لەناوچوونی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان