رەشەکوژی کۆڵبەران بەردەوامە

KMMK:

ئەمڕۆ شەمە ۱۹ گەلاوێژی ۲۷۱۹ کوردی، هێزە مەرزیەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی گوندی “کەرکووش” سەر بەشاری خۆیی کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی فیشەک کە لە ئەنجام دا کۆڵبەرێک بەناوی ” رەزا ئیبراهیمی ” کوژراو و کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بوو.

بە پێی ڕەشنوسێک لە ناو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا؛ ئەم هێزانە دەتوانن و رێگەیان پێ دراوە هەرکات رووبەرووی کاروانی کۆڵبەران بوونەوە دەسڕێژی گولەیان لێ بکەن و هەنێ کاتیش هێزەکان ناچاردەکرێن کە تەقە بکەن لەکۆڵبەران، بەگوێرەی ئەم سیاسەتە دژە مرۆڤی و دژ بە هەموو یاسا نێو نەتەوەیانە تەنها لە حەوت مانگی رابردوودا ٤٨ کۆڵبەر کوژراون و ۹٦ دیکە بریندار کەوتوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN