سنه / بەردەوامی گرتن و ناڕوون بوونی چارەنووسی حسێن کمانگەر لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

دادگایی کردنی حسێن کەمانگەر چالاکی کامێرانی کە قەرار وابوو ئەمڕۆ شەممە ۱۲ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی بەرێوە بچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بە پێ بریاری پێشویی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران قەرار وابوو ئەمرۆ حسێن کەمانگەر دادگایەکەی بەرێوە بچێت بەڵام ئەم دادگایە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و بە پێی ئەم زانیاریانەی کە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون ، بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەم چالاکەیان راگەیاندووە کە حسێن کەمانگەر بۆ بەشی قەرەنتینەی زیندان گوازراوەتەوە و دادگایەکەی بەرێوە ناچێت.

ئەم چاڵاکە مەدەنی و ژینگە پارێزە لە کاتی قۆڵبست کردنی ئەشکەنجە دەکرێت تاکوو تۆمەتی کوشتنی شۆفێرێکی ئامبولانس بە ناوی “کوسار فەتحی “لە ئەستۆ بگرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان