هەواڵەکان

هێرشی شەوانەی هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکان بۆ ماڵی دوو هاوڵاتی ڕەبەتی و دەسبەسەر کردنیان

KMMK:

چوارشەممە ۱۶ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلام ئێران هەڵیان کوتایە ماڵی هاوڵاتییەکی ڕەبەتی بەناوی حەسەن کاروانچی و دەسبەسەریان کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران کە ۵۰ کەس دەبوون هێرشیان کردە سەر ماڵی بەڕێز کاروانچی و پاش بێ ڕێزی و سوکایەتی بە بنەماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.هەر وەها دەستیان بەسەر هەموو موبایلی ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.

حەسەن کاروانچی ۶۸ ساڵ تەمەنی هەیە و باوکی سێ کچە.

شیاوی باسە کە ناوبراو برای خدر کاروانچی لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکڕاتە و کە،لە ساڵانی شەڕی داسەپێنراوی ئێران بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە تێهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێران گیان خۆی بەخت دەکات.
هاوکات هێرش کراوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی تری ڕەبەتی بە ناوی ئیسماعیل ئیبراھیمی(مەلاشێخی) و ناوبراویش لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیراوە،  ناوبراو دو منداڵی کچ و کوری هەیە.

تا بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە مەڕ هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

پیرانشار/ هاووڵاتییەک بە تێزاب هێرشی کرایە سەر

بە هۆی بۆمبارانکردنی کەمپی پەنابەرانی سیاسی لە لایان حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان ٢ کەس شەهید و هێندێکیش بریندار بوونە

کچێکی لاو لە بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا