سنە/خۆکوژی گەنجێک بەهۆی هەژاریی

KMMK:

ڕۆژی ۱۶ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ لە شاری سنە گەنجێک بەناوی ئومێد زارعی ۲٦ ساڵ تەمەن خۆکوژی کرد.
بەپێی ئەم هەواڵە ناوبراو بەهۆی دەست کورتی و هەژاری و بێکارییەوە لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە خۆکوژی کردوە.
شایانی باسە لە حەوتوەدا ئەوە دووهەمین گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بەهۆی هەژاریەوە خۆکوژی دەکەن.
ئامارەکانی kmmk پێمان دەڵێن لە سەرەتای ساڵی زاینی ئەمساڵەوە تا ئیستا ۲٦ پیاو ۳۰ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆکوژییان کردوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN