درێژەی گرتنەکان/ سێ چالاکی مەدەنی تر دەستبەسەر کران

KMMK:
سێ شەممە ۱۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ ی کوردی جیا لە بورهان کەمانگەر و سیروان مواردی، سێ چالاکی تری کورد لە کامیاران دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەر یەکە لە ئارمان قەیتاسی و بێهزاد کەمانگەر لە هێرشێکی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.

ئارمان قەیتاسی چالاکانی مەدەنی و هەونەرمەندێکی خەڵکی کامیاران لە رۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە بێ بەڵگە و هەبوونی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.
بێهزاد کەمانگەر لە نەخۆشخانەی سینای شاری کامیاران کاری تەئسیسات دەکات و یەکێ لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارەیە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە هیچ زانیارییەک لەسەر ناو و نیشانی کەسی سێهەم نەگەیشتووەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.
جێی ئاماژەیە کە هەمووی ئەو چالاکە مەدەنیانە ئەندامی رێکخراوی کۆڕاڵ لە شاری مەریوان.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۲۴۷ کەس دەسبەسەر کراون کە بە گرتنی ئەو سێ کەسە، رێژەی گیراوان دەگاتە ۲۵۰ کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان