چالاکێکی دیکەی مەدەنی خەڵکی کامێران دەسبەسەر کــرا

KMMK:

سێ شەممە ۱۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، چالاکی مەدەنی “سیروان مورادی” لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری کامێران دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو لەپاساژی میلەتی کامێرانی قوماش(پارچە) فرۆشی هەبووە و هاوکات سەرقاڵی کاروباری هونەری یە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ئەندامی ئەنجوومەنی کۆڕاڵ لە کامێرانە.و لەکاتی دەسبەسەری لە دوکانەکەی خۆی سەرقاڵی کار زووە و لەکاتی دەسبەسەری هیچ بەڵگەیەکی قەزایی نەنوێندراوە.

دەسبەسەری ئەم هاوڵاتیی و چالاکییەی کورد هاوکات بووە لە گەڵ دەسبەسەری بورهان کەمانگەر چالاکێکی مەدەنی دیکەی کورد.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۴۶ هاوڵنتی دەسبەسەر کراون کە بە هەژماری ئەم هاوڵاتییەوە ڕێژەی دەسبەسەرکراوان گەیووە بە ۲۴۷ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: