KMMK:
حەوتووی ڕابردوو دوو هاوڵاتی خەڵکی شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر ڕاگواستران بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران.
ئاسۆ گەرمیانی و مەجید دەریایی دوو هاوڵاتی خەڵکی شــنۆ بە شێوەی جودا لێکتر دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەیان گواسترانەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شــنۆ.
ئاسۆ گەرمیانی پێشووتر لە ڕێکەوتی ۲۸ی ڕەشەممەی ۲۷۱۸ی کوردی بە تۆمەتی هاریکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر و ڕێکەوتی ۱۴ ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.
ناوبراو لە کۆتاییدا بە ساڵێک زیندانی مەحکووم کــرا.
هەروەها مەجید دەریایی ک پێشووتر لە ڕێکەوتی ۴ ی ڕێبەندانی ۲۷۱۶ ی کوردی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کرابوو پاش ماوەیەک بە دانانێ بارمتە ئازاد کرابوو.
مەجید دەریایی لە دادگایی سەرەتایی ڕێکەوتی ۷ی ڕێبەندانی ۲۷۱۷ی کوردی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و پاشان لە دادگای پێداچوونەوە بوو بە دوو ساڵ و سێ مانگ و دە ڕۆژ هەڵکشا.
شیاوی باسە : ناوبڕاوان لە موەی ڕۆژانی ڕابردوو سەر لە نوێ دەسبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان گوازراوەتەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شــنۆ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان