گردبوونەوە ومانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکان لە کرماشان

KMMK:

دووشەممە ۱۴ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی خانەنشین کراو و ئەو مامۆستایان هەنووکە لەسەر کارن لە بەردەم ئیدارەی فێرکاری و پەروەردەی کرماشان بەڕێوە چوو.
مامۆستایان بە هەڵگرتنی پلاکارد و درووشمگەلی وەکوو ” مامۆستایان زیندانی کراو دەبێ ئازاد بکرێن” ، هەڕەشە ئیدی شوێندانەر نییە، مامۆستایان خوازیاری ئازادی بێ ئەملاو ئەولای مامۆستایانی زیندانین” بەرانبەر بە ئەو دۆخە هەنووکەییە ناڕەزایان دەربڕی.

شیاوی باسە کە دەسبەسەری مامۆستایان لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووە بە بابەتێکی ئاسایی ڕۆژانە،پێشتر مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی گشتیدا لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە حەقدەستی کەمی مانگانە و خانەنشینییەکەیان مانگرتنی سەرانسەریان بەڕێوە بردبوو، ئەم مانگرتنە پشتگیری هەموو مامۆستایانی لە گەڵدا بوو.
پشت گوێ خستن و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وای لە مامۆستایان کرد گردبوونەوەی سەرلە نوێ ساز بکەن کە لەودا سەرلەنوێ خوازیاری ئەوەن داواکارییەکانین بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: