KMMK:
لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو دوو هاوڵاتی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ” حەمدی ئەختەر کاوان” و ” شاهۆ ئەختەر کاوان” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشتی ناوەندی هەواڵەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراون پاش چوونیان بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییەتیە دەسبەسەر و ڕاگوێزران بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری ســنە بۆ لێکۆڵینەوە.
شیاوی باسە لە ماوەی بەرێدا کۆماری ئیسلامی گوشاری خستۆتە سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێژەیەکی بەرچاوی تەنگی زیندانەکان کردووە .
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ۷ مانگی ڕابردوودا تا ئێستە بەم دوو کەسەوە ۲۴۳ هاوڵاتی لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕاپێچی زیندانەکان کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN