سەردەشت /ئاگرێکی بەرین لە دارستانەکانی گەورە دێی مەلاشێخ بەربوە

KMMK:

ڕۆژی ۱۰ی گەلاوێژی ۱۳۹٨ی هەتاوی (۲۰۷۱۹ کوردی) ئاگرێکی بەرین لە سەوزایی و دارستانەکانی دەوروبەری گەورە دێی مەلاشێخ سەربەناوچەی سەردەشت بەربۆتەوە.
بەپێی هەواڵەکە تائێستا زیاتر لە ٥۰ هێکتار لەو دارستانە لە کڵپەی ئاگردا سوتاوە و ژینگەپارێزانی خۆبەخش داوای یارمەتی هەرەوەزی خەڵکی دەکەن بۆ بەربەست کردنی ئاگرەکە.

شایانی باسە وەک کردەی هەمیشەیی خۆی ئاگرکوژێنەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەردەشت بەهانای سروشتەوە نەچوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN