بەردەوامی ئاگركەوتنەوە لە بزمێراوا و دەشتی بێونێژی سەر بە داڵاهۆ


KMMK:
بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتوون دەیان هێكتار لە لەوەڕگە و دارستانی بەڕوو لە بزمێرئاوا و دەشتی بێونێژی سەر بە داڵاهۆ ئاگریان تێپەربووە و سەرباری تێپەڕبوونی چوار رۆژ بەسەر ئەو ئاگركەوتنەوەیە لە لایەن كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هیچ هەنگاوێك بۆ كوژاندنەوەی نەنراوە.
بەهۆی كەمتەرخەمی و بێهەڵوێستی بەرپرسانی حكومەتی ئێران، چالاكوانانی ژینگەپارێز و هاوڵاتیان بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان بە سروشتی زاگرۆس، لە هەوڵی كوژاندنەوە و رێگری كردنن لە تەشەنەسەندنی ئاگرەكە.
جێی باسە بە هۆی بێمبالاتی و بێدەربەستی بەرپرسانی حكومەتی ئێران بەرامبەر بە ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە درێژایی ساڵانی رابردوو، چەند كەس لە ژینگەپارێزان بە ناوەكانی شەریف باجوەر، ئومێد كۆنەپۆشی، محەمەد پەژوهی و رەحمەت حەكیمی لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگر لە مەریوان خۆشیان سوتان.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان