KMMK:
ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۰ جولای ۲۰۱۹ جارێکی دیکە هەریەک لە ئیبراهیم بیلمهز، ڕازیه تورگوت، سهربای كۆكلو و ڕێزان ساریجه، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ وهرگرتنی مۆڵهتی سهردانی ئیمراڵی داواكارییهكی تازهیان پێشكهشی سهرۆكایهتیی داواكاری گشتیی شاری بورسا كرد بۆ ئەوەی سەردانی بریگرتەکەیان بکات.
ڕێزان ساریجه و نهورۆز ئویسال پارێزهرانی ئۆجالان دوای ٨ ساڵ، له ٢ و ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزهیران له ئیمڕاڵی چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان کەوت.
پارێزەرانی ئۆجالان دوای دیدارەکەی ١٨ی حوزهیران، ئەمە بووەتە ١٠هەمین جار کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ سهردانی ئیمڕاڵی و تا ئێستا ڕێگه به ئهنجامدانی چاوپێكهوتن له ئیمڕاڵی نهدراوه.
بەردەوامی ئەو گۆشەگیریە لە کاتێک دایە کە حکومەتی تورکیا بە هەزاران چالاکی سیاسی کوردی باکووری کوردستانی دەستبەسەر کردوە و لە نێوانیاندا سەلاحەددین دەمیرتاش، ڤیگەن یۆکسکداخ، گوڵتەن کەشاناک و چەندین پارلمانتاری دیکەی کورد بەبێ هیچ تاوانێک و تەنیا بە هۆی بەردەوامی سیاسەتی قڕ کردنی کوردان لە گرتوخانە دان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- گۆرانیبێژی کورد ۱۰۰ قامچی لێدرا، بە دو ساڵ زیندانیش سزا دراوە
- پەروین ئەدوایی چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کــرا