KMMK:
۲۹ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی عەبدووڵا وەیسی(گولچیَری) لە لایەن هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ” ئەو هاووڵاتییە کە خەڵکی ئاوایی گوڵچییەر (گلچیدر) ە و دانیشتووی شاری مەریوان ە لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفوونی بانگهێشت و دوایی دەسبەسەرکراوە و تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک نەدراوە.
عەبدووڵا وەیسی ۴۴ تەمەنیەتی و خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە. ناوبراو لە سنووری دەسکردی نێوان شارەکانی مەریوان و پێنجوێن لە باشووری کوردستان سەرقاڵی ئیش کردن بووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەسبەسەری ئەو هاووڵاتییە و بە دواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لە ڕێگەی رێکخراوە قەزایی و ئەمنییەتییەکان تا ئێستا لە هۆی دەسبەسەر بوونی ناوبراو هیچ زانیارییەک نەدراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۲۲۷ کەس لە هاووڵاتیان و چالاکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرکراون.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان