تاهیر ئیلچی پاریزەری ناوداری کورد کە یەکێک لە چالاکانی دیار لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، هاوکات سەرۆکی سەندیکایی پارێزەرانی ئامەد کە بە درێژایی تەمەنی بۆ دەسبەرکردن و بە فەرمی ناساندنی مافە رەواکانی گەلی کوردستن بەرخۆدانی کرد لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا تیرۆر کرا، ناوبراو بۆ داکۆکی کردن لە ئاسەوارە مێژوویەکانی کوردستان کۆبوونەوێکی لە ئامەد پایتەختی کوردستان وەرێ خست بوو کەوتە بەر هێرشی پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا و لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆیی پۆلیسی تورکیا گیانی لە دەست دا.
جێی ئاماژەیە کە پارێزەر تاهیر ئیلچی بە چەندین جار هەڕەشەی کووشتنی لێ کرابوو، بە تایبەت دوایی ئەوەی کە لە پرۆگرامێکی راستەوخۆیی تی وی فەرمی تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستانی وەک هێزێکی رزگاری خواز کە بۆ دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان چالاکی دەکات، ناو برد و ئاماژەی کرد کە بە هیچ شێوازێک ناکرێ وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناوی بێت.
دوا بە دوایی ئەو وتانە دوسیە دژی کرایەوە و هەرەشەی زیندان و کووشتنی لێکرا، کە لە ئەنجام دا لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە کەوتە بەر هێرش و گیانی لەدەست دا.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆری تاهیر ئیلچی درێژادنی سیاسەتی ئینکاری دەولەتی تورکیا بۆ لەناو بردنی گەلی کوردستان دەزانێت کە بە درێژایی دەیان سالە لە لایەن دەولەتی تورکیا دژ بە گەلی کوردستان پەیرۆ دەکرێ.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی ئیدانە کردنی تیرۆری پاریزەر تاهیر ئیلچی، داوا دەکات تورکیا کۆتایی بە سیاسەتی ئینکار، شەر و لەناو بردنی گەلی کوردستان بێنێت،
هاوکات داوا دەکات سەرجەم هێز و لایەنە ئازادی و دیموکراتی خوازەکان هەوڵ و ئەرکی خۆیان بۆ لە قاودانی سیاسەتە دژەمرۆڤیەکانی تورکیا بەجێ بێنن.
داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا و سەرجەم ناوەندە ماف مرۆڤیاکان دەکات هەوڵ و ئەرکی خۆیان بۆ پابەندکردنی دەولەتی تورکیا بە جارنامەکانی سەبارەت بە مافی مرۆڤ و مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ، بەجێ بێنن.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان