کۆڵبەران/ دەسڕێژی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو کوژراو و پێنج برینداری لێکەوتەوە

KMMK:

ڕۆژی ۲۹ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ ی کوردی لە ناوچەی قەڵەنگیری سەربە شارستانی چاڵدران و لەنێوان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هێرش دەکەنە سەرکۆڵبەر و کاسبکارانی ئەو دەڤەرە و دوو کەس دەکوژن و پێنج کەسیش بریندار دەکەن. لە ناوکوژراوەکانی ئەو هێرشەدا ناوی گەنجێکی ۲۳ تەمەن بە ناوی میلاد حوسەین زادە و عەلی ناوێک خەڵکی گوندی «عیساگوڵ» بەرچاو دەکەون و لە ڕیزی بریندارەکانیشدا ناوی ئەم کەسانە هاتون: حوسەین عەجەمی، ئومێد عەلەمهولی، موحەممەد عەلەمهولی، ئازاد یاستار، مەحموود میرزایی.

ئەوەی جێگای سەرنجە هێزە سنووروان و پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی وا دەستیان ڕاهاتوە بۆ کورد کوشتن و کۆڵبەرکوشتن، ئیتر نە دەستیان ونەدڵییان کەڵکەڵە ناکات و زۆر بە ئاسانی دەکوژن و دەبڕن کەسیش بەدادی کۆڵبەر و کاسبکاری کورد ناگات و هیچ یاساێیک بۆ بەرگری لەو کەسانە نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: