هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە کوشتنی کۆڵبەرانەوە نەوەستان وا کۆڵەکەشیان تاڵان دەکەن

KMMK:

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لەوەی دەیان کۆڵبەری کوردیان کوشتووە و دەیان دیکەشیان بریندار و کەمئەندام کردووە، ئەمجارە دەستیان داوەتە دزینی کۆڵی کۆڵبەران.

ئەم هێزانه لە ” دۆڵی حەمەلاو” پتر لە ۱۰۰ کۆڵی وەکوو، تاناکۆرا، سەتەلایت و جگەرەی کۆڵبەرانیان تاڵان کردووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەستی داوەتە دەسبەسەری پاسەوانانی “کۆڵەکان” و چەندد کەسێکیان لێ دەسبەسەر کردوون و دواتر ئازاد کراون.

شیاوی باسە کە لە هەموو لایەکەوە گوشاری لە ڕادەبەدەر دەخرێتە سەر کۆڵبەران لە ڕاوەدونان و دەسبەسەری بگرە تا دەگاتە بە فیشەک پێوەنان بەسەر ئەم تۆێژە هەژار و دەستنەڕۆیشتوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@KMMKADMIN پەیوەندی

تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN