بەردەوامی ئاگربەربوون لە دارستان و مەزراکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

رۆژی ۲٦ پووشپەڕی ۲۷۱۹ ئاگر لە دارستانەکان و دەڤەری داڵاهۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەوە و بە هۆیەوە سەدان داری وەن و دەوەن و بەڕوار سووتان.

جێگای سەرنجە بەهۆی ئامادە نەبوونی لایەنە حکوومیەکانی ئاگر کوژێنەوە چەندین هێکتار لە رەز و باخ و مەزرای دانیشتوانی بناری داڵاهۆ سووتا.

لەلایەکی ترەوە لە هەمان رۆژ، سێ هێکتار لە کێڵگەیەکی گەنم لە گوندی ئاخکەند سەربە شاری بیجاڕ سووتا و تا ئێستا هۆی ئاگر بەربوونەکە نادیارە.

بە هەمان شێوە لە رۆژی چوارشەممە چالاکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا ئاگر بەربوونێکیان لە گوندی دەمەیۆی سەربە بە سەوڵاوا راگەیاند کە بە هۆی نەبوونی جێگای زبڵ و خاشاکەوە دانیشتوان ناچاربوون زبڵە پێشووەکانی گوندەکانیان بسووتێن بەو هۆیەوە چەندین هێکتار مزراو دارستان سووتان و ئاگرەکە لە دوای دوو رۆژ بە هەوڵی دانیشتوانی دەڤەرەکەوە و هەروەها ماندوویەتی ئەندامانی سەوزی چیا راگیرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان