ئیلام/تەقینەوە مین قوربانی لێدەکەوێتەوە

KMMK:

ڕۆژی ۲۵ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی (۱۳۹٨ی هەتاوی) لە بەرزایەکانی کەلەقەنی و لە نزیک پاسگای دەراجی سەربە پارێزگای ئیلام مینێکی چێنراوی سەردەمی شەڕی مجاهدین خەلق و عێراق، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و بەڕووی کەسێکدا تەقیەوە.

یەعقوب حاجی پور ٤۹ ساڵ تەمەن کە یەکێک بوە لە گروپی گەڕان بەدوای کوژراوانی شەڕدا و لەو شوێنە خەریکی کاری لێکۆڵینەوە بوە کە دەبێتە قوربانی ئەو تەقینەوە و لە پاشنەی پایەوە بە توندی بریندار دەبێت.

بە پێی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی تازەی زایینیەوە تا ئیستا ٥ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان