KMMK:
چوارشەممە ۱۹ پوشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی تۆپخانەکانی ئێران سنووری دەڤەری برادۆست تۆپباران دەکەن، بە هۆی بەردەوامیی تۆپبارانەکە تا ئێستا یەک هاووڵاتی گیانی لەدەستداوە و سێ هاووڵاتیش بریندار بوون.
حکومەتی ئیران دەستی بە تۆپبارانی گوندەکانی سنووری برادۆست لە پارێزگای هەولێر کردوە و هێشتاکەش بەردەوامە. تۆپبارانەکە گوندەکانی، ‘تەلان- شکەنە و ماڵە مەلا’ی گرتووەتەوە.
هاوکات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بناری چیای خانتووری سه‌ربه شارۆچكه‌ی ده‌ركارێی قه‌زای زاخۆی بۆردومان كردوە. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورکیا ده‌وروبه‌ری گوندی شه‌رانش-یان كردووه‌ته ئامانج. ده‌رباره‌ی زیانه‌كان تا ئێستا زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه.
جێی ئاماژەیە تا ئێستا خەسارێکی زۆر بەر ژینگەی کوردستان کەوتووە، زیانە مرۆڤییەکان هێشتا نەزانراوە.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە لە ئەنجامی هێرشی تورکیا ماڵباتێک بوونە قوربانی، هاوکات سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیش گیانیان بەخت کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان