KMMK
۱۵ پووشپەی ۲۷۱۹ کوردی، گەنجێکی تەمەن ۱٨ ساڵ بەناوی عووسمان خزرنیا (ئەبووبەکر)خەڵکی گوندی باگردان ی سەر بە شاری مهاباد خۆی هەڵاوەسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو دۆینی بەیانی لە شاخێکی دەوروبەری گوندی باگردان خۆی بە دارێکەوە هەڵاوەسیوە و ئێوارەی ئەو ڕۆژە دیتراوەتەوە.
بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی ۲۰۱۹ زایینی تا ئێستا ۲۴ پیاو و ۲٨ ژن دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN


