KMMK:
شەممە ۱۵ی پووشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە، ۱۰۰ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی ڕوانسەر بوون بە پۆلوو و ۳ کەسیش تووشی سووتان هاتن.
بە گوێرەی هەواڵەکە ، ئاگرکەتنەوە لە دەشت ودەر، لەوەڕگە، زەوی کشتووکاڵی ودارستانەکانی گوندەکانی تەپەلەری، تەپە کوئیک،بابا حەیران وکانی پەموو سەر بە شاری ڕوانسەر بەر بووە و بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوە ۳ کەس تووشی سوتانی ۵۰ لەسەت، ٤۱ لەسەت و ۳۷ لەسەت هاتن و هەنووکە لە نەخۆشانەی کرماشان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN


