KMMK:
راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی جونی ٢٠١٩ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.
سێدارە
لەو مانگەدا و بەپێی زانیاریەکان هیچ کەس لە سێدارە نەدراوە.
گرتن و زیندان
لەو مانگە ش دا ٢٧ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون، ئەوە جیا لەو کەسانەیە کە لە مانگەکانی پێشووتر دەستبەسەر کراون، ئەو هاووڵاتیانە، چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی کوردستانن کە بە تۆمەت گەلی نارەوا رەوانەی زیندان کراون.
سنه | 6.6.2019 | ؟ | 1ە |
سەقز | 9.6.2019 | عوسمان ئیسماعیلی | 2 |
دیواندەره | 14.6.2019 | ئومید شاه مەحەمەدی | 3 |
بۆکان | 17.6.2019 | مستەفا رەحیمی | 4 |
سنه | 17.6.2019 | مەحەمەد ژیان موفتی زاده | 5 |
نەقەده | 24.6.2019 | موسی زیا گورگوری | 6 |
نەقەده | 24.6.2019 | سەجاد شەهیری | 7 |
بۆکان | 24.6.2019 | عەلی جوزاک | 8 |
کامێران | 27.6.2019 | سیروان ئیبراهیمی | 9 |
کامێران | 28.6.2019 | منت رەحمانی | 10 |
سەلاس باوەجانی | 30.6.2019 | سالار رەمەزانی | 11 |
سەرپێل زهاب | 30.6.2019 | پێژمان ئوميدى | 12 |
سەرپێل زهاب | 30.6.2019 | شاهين ئاغاوەيسى | 13 |
سەرپێل زهاب | 30.6.2019 | فەرشاد ميرى | 14 |
سەرپێل زهاب | 30.6.2019 | وەحيد مێهرورز | 15 |
سەرپێل زهاب | 30.6.2019 | نازدار جەمشيدى | 16 |
سەرپێل زهاب | 30.6.2019 | فەرامەرز رۆستەمى | 17 |
سەرپێل زهاب | 30.6.2019 | عەلى رۆستەمى | 18 |
سەرپێل زهاب | 30.6.2019 | ئيمان رۆستەمى | 19 |
بازەرگان | 21.6.2019 | ئەحمەد سەبزی | 20 |
شوت | 21.6.2019 | مەحەمەد سەلیم بەکری | 21 |
چالدران | 21.6.2019 | بێهزاد خالدی | 22 |
چالدران | 21.6.2019 | رەسوڵ خالدی | 23 |
چالدران | 21.6.2019 | سەجاد رۆستەمی | 24 |
چالدران | 21.6.2019 | مەحەمەد حەسەن سەرباز | 25 |
ورمێ | 21.6.2019 | حەمید بەلخکانلو | 26 |
ورمێ | 21.6.2019 | عادل سالم فەرد | 27 |
کؤڵبەران
لەو مانگەش دا کۆمەڵیک کۆڵبەر لە رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون. لەم مانگە دا ٢ کۆڵبەر کوژراون و ٤ کۆڵبەریش بریندار بوون، هاوکات ٣ کاسبکاریش بریندار کراون.
کوژراوەکان
1 | مەحەمەد حسێن زاده | 14.6.2019 | بانه | تەقەی هێزە ئەمنیەکان |
2 | هێمن سالح پور | 26.6.2019 | گوندی ئاکوتی بانە | تەقەی هێزە ئەمنیەکان |
بریندارەکان
1 | دانیال عەزیزی | 7.6.2019 | کانی زەرد | تەقینەوەی مین |
2 | ئەحمەد حاج عەلی | 14.6.2019 | کانی زرد | تەقەی هێزە ئەمنیەکان |
3 | ئومێد مەحەمەدپور | 14.6.2019 | سنووری پيرانشار | تەقەی هێزە ئەمنیەکان |
4 | عومەر مەحەمەدی | 26.6.2019 | بانە | تەقەی هێزە ئەمنیەکان |
کاسبکاری بریندار
1 | سیروان عەزیز زاده | 30 | 11.6.2019 | تەقەی هێزە ئەمنیەکان |
2 | عەلی حەسەنی ناسراو بە عەلی عەزیز | ؟ | 28.6.2019 | تەقەی هێزە ئەمنیەکان |
3 | مەحەمەد لالو | ؟ | 28.6.2019 | تەقەی هێزە ئەمنیەکان |
خۆکووژی و کوشتن
لەو مانگە دا وەک مانگی پێشوو رێژەی خۆکووژی و کوشتنەکان لەسەرەوە بوو،١٤ کەس خۆیان کوشتووە کە ٩ کەسیان ژن و ٥ کەسیشیان پیاو بوون.
1 | ئومید زوهرابی | 3.6.2019 | ؟ |
2 | هایده عەزیز پور | 3.6.2019 | بۆکان |
3 | کەژال مەحمودی | 3.6.2019 | ورمێ |
4 | سارا ئیسماعیلی | 3.6.2019 | سەردەشت |
5 | سۆما خدری | 10.6.2019 | بانە |
6 | ئانا سەیدمیرزایی | 14.6.2019 | ئیلام |
7 | ژیلا موزەففەری | 14.6.2019 | کامێران |
8 | مەسعود رەسول پور | 3.6.2019 | ؟ |
9 | روناک حەیدەری | 16.6.2019 | کامێاران |
10 | کیمیا شیخانی | 16.6.2019 | شنۆ |
11 | مێهدی مەحەمەدپور | 26.6.2019 | ئیلام |
12 | سۆهراب رۆستمی | 26.6.2019 | مەهاباد |
13 | حەسەن | 26.6.2019 | مەهاباد |
14 | کوبرا ئەسەدی | 3.6.2019 | مەهاباد |
کوژراو
لەو مانگەدا یەک کەس کوژراوە
١ | ئیسماعیل بۆکانی | ١١.٠٦.٢٠١٩ | بۆکان |
مین
لەو مانگەدا یەک کەس بە هۆیی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
١ | دانیال عەزیزی | ٢٥ سالان | تەقینەوەی مین | رەبەت/ سەردەشت |
جێی ئاماژەیە کە جیا لەو بابەتانەی سەرێ، کۆمەڵیک کردەوەی دژە مرۆڤی تر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە روویان داوە کە وەک داتا وئامار ناتوانرێ باس بکرێن. لەم مانگەدا لە هەر چواربەشی کوردستان ئاگرکەوتنەوە زەرەری زۆری لە ژینگەی کوردستان دا، ئەو ئاگرکەوتنانە لە لایەن ئێران، تورکیا و گرووپە تیرۆریستیەکانی گرێدراوی ئەو دوو وڵاتە وەک حەشدی شەعبی و داعش روویان داوە.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان