KMMK:
۹ی پووشپەر ۲۷۱۹ کوردی، هێزە تێرۆریستانی سەر بە حکومەتی تورکیا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان لە عەفرین و ئاوایی گوولیکی سەر بەو شارە و لە دوو پەلاماری جودا دا ۱۴ کەسیان ڕفاند و بێسەروشوێن کرد.
هەروەها ، لە لایان ئەو هێزانەی سەر بە حکومەتی تورکیا زۆر شوێنی دیرۆکی ئەو شارە هەڵکەندراون و کەلو پەلی مێژوویی ئەم شوێنانە لە کوردستان بۆ وڵاتی تورکیا ڕاگوێزاون.
جێگای ئاماژەیە کە لە ٨ی پووشپەر، لە هێرشێکی تر بۆ سەر هاووڵاتیان لە ناوچەی «مابەتا» ی سەر بە شاری عەفرین ۳۰۰ کەسیان ڕفاند و بێ سەروشوێنیان کردوون.
سیاسەتی پاکتاوکردن و نکۆڵی لە مێژوو و کلتوور و خاکی کوردستان لە لایان حکومەتی تورکیا بە شێوەیەکی سیستماتیک لە هەر بەشێکی کوردستان بەردەوام دەمەشێ و ووڵاتانی جیهان چاویان بەستووە و گوێیان ئاخنیوە و تورکیا بەردەوام سوورە لە سەر سڕینەوەی کورد و درێژەی سیاسەتەکانی خۆی بۆ پاکتاو و جینۆساید و داگیرکاری هەرە زێدەتر.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کۆردستان