KMMK:
دووشه‌ممه ١٠ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٩ی كوردی، چالاكی مه‌ده‌نی به ناوی «ئێران راه په‌یكەر» پاش تێپه‌ڕ بونی چه‌ندین مانگ له ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ئێستاش له گرتوخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سنه ده‌ست به‌سه‌ره.
ئێران راه په‌یكەر له بەڕواری ٢٤ی گوڵانی ئه‌مساڵدا كاتێك كه له باشوری كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سنوری باشماخ له شاری مه‌ریوان پاسپۆرته‌كه‌ی لێ وه‌ر ده‌گیرێت و پاشان كه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی سه‌ردانی ئیداره‌ی گوزه‌رنامه ده‌كات ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.
جێگای ئاماژه‌یه كه: ناوبراو پاش ده‌ست به‌سه‌ر كردن ده‌برێته ناوه‌ندی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری سنه و تا ئیستا چه‌ند جار براوه‌ته ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و شارە و خراوه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه و پاشان گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه ناوه‌نده‌كه، هه‌روه‌ها ناوبراو نه‌خۆشینی سی و هه‌ناسه‌ی له‌گه‌ڵه و به هۆی نه‌بونی ناوه‌ندی ده‌رمانی له شوێنی ده‌ست به‌سه‌ر كردنه‌كه‌ی بارودۆخی ئێران راه په‌یما رۆژ له‌دوای رۆژ ڕوو له خراپ بوون ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورستان