KMMK:
چوارشەممە ۵ پوشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، منت ڕەحمانی مامۆستای وانەگووتنەوەی زمانی کوردی خەڵکی گوندی لوون سادات ی سەر بە شاری کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
مامۆستای وانەی زمانی کوردی منت ڕەحمانی ئەندامی ڕێکخراوەی نۆژین لە شاری کامێران بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
جێگایە ئاماژەیە کە هەر لەو ڕۆژەدا بەرپرسی ئەنجوومەنی نۆژین سیروان ئیبراهیمی خەڵکی کامێران یش دەسبەسەر کرابوو.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


