پیلانی دەوڵەتی تورکیا لە زیندانی ڕۆحا لە باکووری کوردستان

KMMK:

زیندانیانی دۆزی پ.ک.ک لە گرووپی T زیندانی ژمارە ۲ی ڕۆحا لە نامەیەکدا کە بۆ دەرەوەی زیندانیان ناردووە ئاماژەیان داوە کە گوشار و ئەشکەنجە لەم زیندانە لەو پەڕی خۆیدایە و هەروەها ئاماژەیان کرد بەوەی هاوشێوەی ساڵی ۱۹۹۰ لە شرنەخ ک یاسا فەرمییەکانی دەوڵەت بێ کاریگەر کرابوو و ووتیان چەتەکانی ئەرگەنەکوون، فەتۆ، گرووپی تۆڵە ئەستێنی تورک (تیت) سازمانی هەواڵگری ژاندارمری و دژە تیرۆر (ژیتەم) و گرووپگەلی دیکە لە زۆرینەی شار و ناوچەکانی ئەم دەڤەرە دامەزراون و دەسەڵاتی فەرمی دەوڵەتیان گرتۆتە دەست و هەموو ئەم ناوچانەی کە لێی جێگر بوون سووتاندووە و ژیانیان لە خەڵکی تەواوی ئەم ناوچەیە ئاڵۆز و قۆرغ کردووە و ڕووداوەکانی چەندد ساڵی ڕابردووی ڕۆحا دەری دەخات کە ڕۆحا بووە بە «کۆماری دووهەمی شرنەخ».

هەروەها هاتووە کەلەو دەمەوەی فاتێح سرتاچ بووە بە بەڕێوەبەری ئەم زیندانە: هەوڵی دژە مرۆیی بە ڕێوە دەچێ، سووکایەتی بە زیندانیان دەکرێ و دەیانهەوێ تەسلیمیان بکەن و بیان کەن بە سیخۆر؛ و هەر وەها چالاکی وەرزشی و نیگارکێشی و موزیکی قەدەغە کردووە و لە ڕێی تایبەتەوە چاوپێکەوتنەکانمانیان سنووردار کردووە. ڕێگری دەکەن لە چونمان بۆ لای دوکتۆر و دوکتۆرەکان دێنن بۆ زیندان و هەوڵ دەدەن پێوەندیمان لە گەڵ جیهانی دەرەوە بپسێنن.

لە کۆتاییدا داوایان لە مافی مرۆڤی تورکیا، کۆمەڵەی زیندانیان و هەموو دامەزراوە بەرپرسەکان کردووە کە لەوەزارەتی داد (عدالت) کومسێۆنی مافی مرۆڤی پەڕلەمان و دامەزراوە فەرمییەکان دژ بەو سازمانەی کە هاوشێوەی فتۆیە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕێکارێکی یاسایی و مرۆیی بێتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان