KMMK:
لە ڕۆژی ۱۹ی جۆزەردانی ساڵی ۲۷۱۹ی کوردییەوە زیندانییەکی سیاسێ بە ناوی “عیسمەت سەلەحشوور” خەڵکی گوندی فەلەکان سەر بە مەرگەوەری شاری ورمێ بۆ جاری دوویەم لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو گوەزراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی لەو شارە و بەڵام ڕێگری کراوە کە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێ و تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵەکەی کە پەسەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤە بنەماڵەی ناوبراو ووتوویانە لە چارە نووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان پەرۆش و خەمخۆری دۆخی ناوبراون.
شیاوی باسە کە ئەم زیندانییەسیاسییە پێشووتری لە ڕێکەوتی ۳۱ی خاکەلێووەی ئەمساڵ لە زیندانی ناوندی حکوومتی ئێرانەوە لە شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار و پاش ۱۵ ڕۆژ لێپرسینەوە و بێ سەر وشوێنی سەرلە نوێ گەڕێنرایەوە بۆ ئەم زیندانە.
ناوبراو لە ساڵی ۲۷۱۷ی کوردییەوە لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە شاری ورمێ بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN