هەواڵەکان

بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ حکوومەتی ئێران سەرقاڵی لەناوبردنی سرووشتی کوردستانە

KMMK:

دووشەممە ۲۷ی ۲۷۱۹ی کوردی، لە ناوچەی پارکیجەگەڵی”بابا ئیسکەدەر”ی سەرپێڵ زەهاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکی بەرچاو لە زەوی وزار و لەوەڕگە سرووشتییەکانی ناوچەکە لە ئاگردا بوو بە پۆلوو.

ئاگر کەوتنەوە دوێێ نیوەڕۆ لە ناوچەی پارکی جەنگەڵی بابا ئیسکەندەری سەرپێڵ زەهاو دەستی پێکرد و بەپێی ئەوەی کە بای دەهات، سەرەڕای هەبوونی هێزی خۆبەخشی خەڵک بەشێکی بەرچاو لە ئاگردا سووتا.

شیاوی باسە لە لایەکی دیکەوە ئاگرکەوتنەوە لە کێوی بانی توان لە شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان هاتە ئاراوە کە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

تا ئێستە ڕێژەی خەسار ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بەراوەرد نەکراوە.

لە زۆرینەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دوایانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حکوومەتی ئێران و هێزە گرێدراوەکانی ئەم حکوومەتە بە ئەنقەست دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان ئاگر تێبەردەدەن و سرووشتی کوردستان وێران دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

جارێکی تر بەهۆی تەقە لەکۆڵبەران،کوشتن وبرینداری لێکەوتەوە

گیان لەدەست دانی گوماناوی کچێکی گەنج لە سەقز

دەسبەسەری دوو هاوڵاتی کورد لەشاری دێولان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان