KMMK:
بەرپرسی گشتی سازمانی ئاگرکوژێنەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد ووتی: تەقینەوەی بتڵی گاز لە جۆری پیک نیک لە بینایەکی نیشتەجێ بوونی نیوەکارەی ئەم شارە چوار کرێکاری بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد”، ئەو چوار کرێکارە بریندارە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی بەڵام بەهۆی گرانی ئەو خەسارەی بەریان کەوتووە هەناردەی نەخۆشخانەێیکی ناوەندی پارێزگا کراون.
ڕۆژی هەینی ۲۴ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، چوار کرێکاری بیناسازی بە هۆی تەقینەوەی بتڵی گاز لە بینایەکدا کە خەریکی ساز کردنی بوون لە شاری مەهاباد تووشی خەساری گران بوون.
ئێران یەکێک لە دیارترینی وڵاتانی جیهانە لەپێوندی لە گەڵ نەبوونی کەرەستەی پاراستن لە کاتی کارکردن و لە بنەڕەتدا شوێنی کار بۆ کرێکار و کاسبکاران بووە بۆ شوێنی کارەسات بە جەشنێ کە هەر ساڵەو دەیان کرێکار لە کاتی کار کردن گیانی خۆیان لە دەستدەدەن یان بریندار دەبن و خەساری گرانیان بەردەکەوێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN