KMMK:
ڕۆژی سێ شەمم ۱۱ی ژوئییە ۲۰۱۹ بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا لە سەر کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان چوار کەسی خەلکی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.
سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییە گرێدراوەکانی ناوچەی تەل ڕەفعەت لە کانتۆنی عەفرینیان کردە ئامانجی تۆپخانەکانیان.
لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا کەسێکی مەدەنی بەناوی “سەبری حەمدۆک” کوژرا و ۳ کەسی دیکە بە ناوەکانی “ڕەشید خورشید، زەینەب موراد و موحەڕەم بەکر بریندار بوون.
کوشتنی خەڵکانی مەدەنی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە کاتێکدایە ، گەلانی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا پاش چەندد ساڵ شەڕ دژ بە چەتە و داگیرکەران، توانیان بە دامەزراندن و کردەیی کردنی پڕۆژەیەکی بەڕێوەبەرایەتی دیمۆکڕاتیک خواستەکانیان بخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان