تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کاسبکارێکی خەڵکی نەغەدەی لێکەوتەوە

KMMK:

پێنج شەممە ۱۶ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی هێزە چەکدارەکای حکوومەتی ئێران لە ناوچەی چۆمانی سەردەشت تەقەیان لە کاسبکارێکی ۳۰ساڵ تەمەن و خێزاندار بەناوی سیروان عەزیززادە خەڵکی خەلیفانی نەغدە کرد و لە ئاکامدا ناوبراو بریندار بوو.
ماشێن و ئەو کەلوپەلەی لە ناویدا بوو لە لایەن هێزە چەکدارەکانەو هەر لەو شوێنە دەستی بەسەردا گیرا و لە لایەن ئەو هێزانەوە گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

به پێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز سیروان عزیززادە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی و دۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۵ کاسبکار کوژراون و چوار کاسبکاری دیکەیش بریندار بوون، وبە هەژماری ئەم کاسبکارە ڕێژەی کاسبکاری بریندار گەیشتووە بە ۵ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: