KMMK:
دووشەممە ۲۰ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، لە ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاودا ۲۲ هێکتار لە مەزرای وەرزێرانی سەرپێڵ زەهاو لەناو چوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان: ئەم مەزرایانە بۆ چەندەمین جارە لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگریان تێبەردراوە.
شیاوی باسە کە: لەم ئاگرکەوتنەوەدا ۲۲ هێکتارلە مەزراکان کە بریتن لە ۲ هێکتار گەنم و ۲۰ هێکتار پاسماوەکان ورزێری (جاڕگەنم یان جۆ) لە ناوچەی قەراوێز لە ئاگردا سووتاوە و وەرزێران بەرهمی ورزێری خۆیان لەکیس چووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان