کوشتنی ۲۸ سەر ئەسپی کاسبکاران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

رۆژی شەممە ۱۸ی جۆزەردانی ۲۷۱۹، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسترێژی گولـلەیان لە ئەسپی کاسبکاران لە گوندی زێوکەی سەر بە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە لە ئاکام دا ۲۸ سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچون.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەنجومەنی لایەنگرانی ژینگە پارێزی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بەم هێرشەوتی: «ئەمە هێرشێکی ڕون و ئاشکاریە بۆ سەر گیانداران و لێسەندنەوەی ژیانە، کە لە هیچ برگەێکی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران باس لە کوشتنی ئاژەڵان بەم شێوەیە نەکراوە.»

لە چەند ڕۆژی رابردووش چەندەها ئەسپی کاسبکاران لە گوندی ماشکانی سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناو بران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان