ئاگر کەوتنەوە لە دەوروبەری شاری مەریوان

KMMK:
ڕۆژی پێنج شەممە ۱٦ی جۆزەردانی۲۷۱۹، دارستانەکانی گوندی ئەسراوای سەر بە شاری مەریوان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ئاگری تێبەەردرا.
بە پێی زانیاریەکان ئەم دارستان و پاوانانە بە ئەنقەست لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ئاگریان تێ بەردراوە کە بەو هۆیەوە ئەم شوێنە توشی زەرەر و زیانی زۆر بۆتەوە.
ئەم ئاگرکەوتنەوە دواتر لە لایەن خەڵک و چالاکانی ژینگەیی کۆنترۆڵ کراوە.
جێگای باسە سۆپای پاسدارانی ئێران کە لە جیهان بە تیرۆریست ناوزەنگ کراوە تاکوو ئێستا چەندین دارستان و پاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ناو بردوە و ئاگری تێبەرداون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان