KMMK:
چوارشەممە ۱۵ جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی مامۆستایەکی ئایینی سوننە لە مزگەوتێکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران کراوە و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لێکراوە.
بەپێی زانیاریەکان هۆکاری بانگهێشتی ناوبراو دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ناوبراو رۆژی سێ شەممە ۱۴ی جۆزەردانی وەک رۆژی جەشنی رەمەزان دیاری کردبوو.
جێی ئاماژەیە کە حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی گشتی و سیستەماتیک باوەرمەندانی ئایینەکانی تر هەروەها گەلان و نەتەوەکانی تر ئازار و ئەشکەنجە دەدات و ئیزن نادات رێ و رەسمی نەتەوەیی و ئایینیەکانی خۆیان بەجێ بێنن. بابەتێک کە پێشێلکاری ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
گیراوانی سیاسی باکووری کوردستان دوایی کۆتایی هێنان بە مانگرتن مەسمووم بوون
-
ئاگر کەوتنەوە لە دەوروبەری شاری مەریوان