KMMK:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه ۳۰ مه‌ی، شاری كه‌ركوكیان هه‌ژاند، ۴۰ كوژراو و برینداریان لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌وه سەیف بەدر وتەبێژی وه‌زاره‌تی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، زنجیرە تەقینەوەکانی شاری کەرکوک دوو کوژراو و ٣٨ برینداریان لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای کردوه تا ئێستاش ژمارەیەک لە بریندارەکان لەژێر چاودێری ورددان و پێویستیان بەوەیە لە نەخۆشخانە بمێننەوە.
شه‌وی پێنجشه‌ممه پێنج ته‌قینه‌وه له چه‌ند شوێنێكی كه‌ركوك روویاندا، سه‌ره‌تا شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی باسی له كوژرانی ۳ كه‌س و برینداربوونی ۱۹ ی تر كرد، دواتر باس له‌وه‌كرا، سێ ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانیش كوژراون.
سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك
ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌كانی خستوه‌ته ئه‌ستۆی داعش و باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌و رێكخراوه
له تۆڵه‌ی شكسته‌كانی و ئه‌و زه‌برانه‌ی له سێ رۆژی رابردوو، له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك
له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان به‌ریكه‌وتووه، تۆڵه‌ی له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی
كردۆته‌وه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان