KMMK:
ڕۆژی ۲۸ی مانگی مەی ۲۰۱۹ (۷ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی) سپای دەوڵەتی تورکیا و تێرۆریستە گرێدراوەکانی زەوی و زارەکانی گوندی کورزەلە لە ناوچەی شێراوای عەفرین ئاگر تێبەردا و ئەم ئاگرە لە ماوەیەکی کورتدا پەرەی ساند وپەلی کێشایە گوندی باسل.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەوڕۆیش زەوی وزارەکانی ناوبەری درمیشمی، سیخونکە، بنە، ئاقیبەیە و کیمارە و کۆبرەی سووتا وهەروەها گەیشتە دارستانەکانی چام لە سیخونکە و هەزاران دار و نەمامی لە ناوبرد و تا ئێستە پتر لە ۳ هەزار هێکتاری لە زەوی وزارەکانی ناوچەکەی سوتاندووە.
شیاوی باسە لەکاتێکدا خەڵکی ناوچەکە بەتەمابوون کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن سوپای تورکیا و و تێرۆریستە گرێدراوەکانی تەقە و ڕێگریان لە خەڵک کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


