شــنۆ/تەقەی سنوورپارێزانی کۆماری ئیسلامی ئێران برینداربوونی دوو کاسبکاری لێکەوتەوە

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە دووی جۆزەردانی ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی، هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری شاری شــنۆ گرووپێک لە کاسبکارانیان کردە ئامانج ولە ئەنجامدا دوو کاسبکاری کورد بەناوەکانی «مەلا نجمەدین ئسپناک کوڕی موحەممەد تەها و خەڵکی گوندی سۆفیان» و «عەبدوڵقادر جەسووری خەڵکی گوندی نڵۆس» بە گرانی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەهۆی ئەم تەقە کردنە ڕەمەکییەی سنوورپارێزانی کۆماری ئیسلامی ئێران، چەنددین سەر لە ئەسپی ئەو کاسبکارانە لەناوچوون و لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستیش گیرا بەسەر کەلووپەلەکەیاندا.

بەپێی ڕاپۆڕتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷۸ کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار و ۳۹ کەسیش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان