KMMK:
رۆژی سێ شەممە ۳۱ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی نیعمەت سەمەدی سەرلەنوێ بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی ناوەندیەوە بۆ ئێدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ گواسترایەوە.
نیعمەت سەمەدی لە بڕواری ۲ی گوڵانی ئەمساڵ دەست بەسەر کرا و پاش تێپەڕاندنی چەن رۆژ لێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات، ۱۵ی گوڵان گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ورمێ، بەڵام رۆژی سێ شەممە سەر لەنوێ بە هۆکارگەلێک کە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە دیار نییە سەر لەنوێ گواستراوەتەوە بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعات.
جێگای ئاماژەیە: تاوانی نیعمەت سەمەدی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە بەرەنگارەکانی کۆماری ئیسلامییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان