بڕینەوە و تاڵانی دارستانەکانی ڕۆژهەڵات درێژەی هەیە

KMMK:

لە جەنگەی مانگی گوڵانی ساڵی ۲۷۱۹ کوردی دەستی قاچاخ و مافیای هەلپەرستان کەوتۆتە قەزاڵی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناوچەی کۆساڵان ۱۲ بارهەڵگر، لە هەجیج و هەورامان ٨ بارهەڵگر، لە قوروە ٥۳ بارهەڵگری مەزن باری دار بینراوە و کە یەک بەیەک لە لایەن هاووڵاتیانەوە تۆمار کراوە.

ئاژانسی هەواڵگری فورات لەو بارەوە دەڵێت:دەستی مافیای و تاڵانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە پشت وێران کردن و بە بیاوان کردنی کوردستانەوەیە.

لەدوای سێڵاوە مەزنەکەی ئەم ساڵەوە لە بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە، ئیتر بۆ هەموکەس دەرکەوتوە کاول بوونی سروشت و لەناوچونی دارستانەکانی زاگرۆس یەک لە هۆکار و بەربڵاوبون وخەسارەتی زۆری ئەو لافاوانە بوو، بەو بۆنەوە دەبێت هەموان بزانن حکومەتی کۆماری ئیسلامی جگەلە بیاوان کردنی ڕۆژهەڵات ئاخۆ چ ئامانجێکی تری لە بەتاڵان بردنی دارستانەکان هەبێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: