مەریوان/ دەوروبەری گوندەکان لەلایەن شارەوانی کۆماری ئیسلامیەوە کراون بە زبڵدان

KMMK:
دانیشنوانی گوندی “ئەسراوا ” سەر بەشاری مەریوان لە دەوروبەری ئەم گوندە لەگەڵ هێزەکانی شارەوانی کۆماری ئیسلامی تووشی پێکدادان هاتن.

بە پێی راوپۆرتەکە: هێزەکانی شارەوانی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە هەوڵی کۆکردنەوەی زبڵەکانی شاری مەریوانی لە دەوروبەری گوندی ئەسراوا داوە و ئەم بڕیارە کاردانەوی خەڵکی گوندەکەی لێ کەوتوەتەوە و بۆ چەندین جارە زبڵەکان لە رێڕەوەکان و شەقامەکانی شاری مەریوان کۆبونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە: ئەم گرفتانە ساڵانێکە بەرۆکی گوندەکانی دەوروبەری مەریوانی گرتووە و تا ئێستە پلانێک بۆ تەرخان کردنی شوێنێکی شیاو و یاخود کەرت لە لایەن ئەم ناوەندە حکومەتیەوە بۆ بنەبڕ کردنی ئەم گرفتە رانەگەیەندراوە یاخود کاری لەسەر نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان