سنە//گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان هەمبەر بە بێبەشبوون لە خوێندن و حیجابی زۆرەملی

KMMK:

رۆژی دووشەمە ۲۳ گوڵانی ۲۷۱۹ کوردی، کۆمەڵێ لە خوێندکارانی زانکۆی کوردستان دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی هەمبەر بە بێ بەشبوونی خوێندکارە سیاسیەکان لە خوێندن.
خوێندکارەکان بە هەڵدانی چەندین پارچە نووسین و گوتنەوەی چەند درووشمێک خوازیاری گەڕانەوەی خوێندکارە دەرکراوەکان بۆسەر پۆلەکانیان بوون.
جێگای ئاماژەیە هەژماڕێ زۆر لە خوێندکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خوێندن بێبەش کراون و هەسێرەدار کراون.

هاوکات لەگەڵ ئەم کۆبوونەوە و هاودەنگ لەگەڵ کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی تاران، خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە بەردەم سەنتەری کەشە و فەناوەری ئەم زانکۆیە کۆبوونەوە و دژی حیجابی زۆرەملی لە زانکۆکان چەندین درووشمیان دەگوتەوە کە هێزە ئەمنیەکانی زانکۆی سەربە حکوومەتی ئێران کوتایانە سەر گردبوونەوەکەو خوێندکاران بە ناچار کۆبوونەوەکەیان کۆتایی پێ هێنا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان