مەحکوم کردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ۶ مانگ زیندان

KMMK:

هاوڵاتییەی خەڵکی شاری ورمێ بەناوی ” سمکۆ جەعفەری” ۲۸ ساڵ تەمەن لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبۆنەی بەشداری کردنی لە ڕێو ڕەسمی نەورۆز ۶ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ڕێکەوتی ۲۹ی ڕەشەمەی ۲۷۱۸ی کوردی کە سەرقاڵی ئامادەکاری ڕێوڕەسمی نەورۆز بوو و دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەو ڕێوڕەسمەیان لە وەکوو گەڵاڵەی حیزبە کوردییەکان چاو لێدەکرد ،هەربۆیە دەسبەسەریان کرد.

شیاوی باسە سمکۆ جەعفەری ڕۆژی یەکشەممە ۱۱ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ۱۲۰ ملوێنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو، و ڕێوڕەسمی دادگایی کردنەکەی حەوتووی کۆتایی خاکەلێوە بەبێ هەبوونی پارێزەر بەڕوە چوو و ڕۆژی ۲۱ی گوڵان حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: