KMMK:
هەینی ۲۰ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی ” ئەسعەد بۆرکە کوڕی سلێمان ۲۱ساڵان” خەڵکی گوندی “سوغانلوو” ی سەربە پیرانشار، لە خاڵی سنووری ئەو شارە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران وگیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو دەسپێک بە گرانی بریندار دەبێ و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار کە بەهۆی قووڵی برینەکەی گیانی لە دەست دەدات.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷۱ کۆڵبەر بریندار و۳۱ کۆڵبەر و ٤ کاسبکاریش کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان