ڕاگواستنی دوو کەس لە چالاکوانانی ژینگە پارێزی دەسبەسەرکراو لە گرتووخانەی ئیتلاعات بۆ زیندان

KMMK:

هەینی٢٠ی گوڵان‌ی ۲۷۱۹ کـوردی، دوو کەس لە چالاکوانە ژینگە‌پارێزە دەسبەسەر کراوەکان بە ناوی هادی کەمانگەر و سیروان قووربانی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە گوازرانەوە.

هەروەها جێگای سرنجە کە: بەرپرسی دوسیەکە بۆ ئازادی کاتی ئەو دوو بەندکراوە داوای بارمتەی دوو ملیاڕد تمەنی‌ کردبوو کە دوای دەرکردنی سکاڵا لە لایان بنەماڵەی گیراوان بۆ پێنج میلیارد زیاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزانە لە سەرماوەزی ساڵی پێش لە ژوورە تاکەکەسێکانی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراون و گوشار و زەختی زۆریان لە سەرە بۆ بەسەر داسەپاندنی تۆمەتی بێ واتا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و تا ئێستا ئەو چالاکوانانە، فەرهاد حووسێنی، عیسا فەیزی، جەلال ڕۆستەمی، ڕاشد مونتەزیری و فەرزاد حووسێنی و حوسێن کەمانگەر لە بارودۆخێکی نادیار لە و ژوورە تاکەکەسێیانەدا ڕاگیراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان