KMMK:
چوارشەممە ۱۸ی گوڵانی ۲۷۱۹ کوردی، دانیشتنی دادگەی چالاکی کرێکاری خالید حوسەینی و چالاکی مەدەنی موختار زارعی بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی لە بەشی یەکی دادگەی ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
جێگای ئاماژەیە کە: موختار زارعی و خالید حوسەینی پێشتر هەریەکەو سزای سێ ساڵ بەندکردنیان بە بێ بەشدار بوونی خۆیان لە دانیشتی دادگا دا، بەسەردا سەپێندرابوو.
لە دانیشتنەکەی دادگا دا، دادوەر تاوانەکانی ئەوان کە بریتی بوون لە، کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی، چالاکی پڕوپاگەندە دژ بە حکومەت و تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی هەوڵ دژ بە لەسێدارە دانی زانیار و لوقمان مورادی و رامین حوسەین پەناهی، دەخاتە ڕوو، بەڵام بە هۆی نەبونی داتای پێویست و لە سەر داواکاری پارێزەرانیان دانیشتنی دادگە بۆ رۆژێکی تر دواخرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

