بێ ئاگایی لە دۆخی چالاکێکی کرێکاری دەسبەسەرکراو لە سنە

KMMK:

 چوارشەممە١١ی گوڵان، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی ئیسحاق ڕۆحی خەڵکی نایسەری شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: دوای بەدواداچوون و سەردانی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ناوەندە دادوەری و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە تا ئێستە لە چارەنووسی ناوبراو هەواڵێک دەست نەکەوەتووە.

ئیسحاق ڕۆحی رۆژی جیهانی کرێکاران، کاتێک لەگەڵ هاوژین وخوشکێکی لەڕێگای چوون بۆ ناوەندی شاری سنە بوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەنزیک باغچەی موحەممەدی دەسبەسەر دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان