KMMK:
۱۹ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی کڵاشی سەر بە جوانڕۆ بە ناوی هادی موسازادە ۵۰ ساڵان, لە ئاکامی دواکەوتن و راونانی هێزەکانی سوپای پاسداران لە هێرک (صخرە) دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەست دەدات.
بە پێی راپۆرتەکە: هێزەکانی سوپای پاسداران گروپێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سەنگەر_ی نەوسود راودنێن و دەیانکەنە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ و بەو هۆیەوە ئەم کۆڵبەرە لە بەرزایی دەکەوێتە خوارەوە وگیانی لەدەست دەدات.
بە پێی راپۆرتگەلی ناوەندی ژمێریاری (ئامار) کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیەوە ۷۱ کۆڵبەر بریندار بوون و ۳۴ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


